پلاسخارت: یونامی بانگهێشتی لانە سیاسییەكانی هەرێمی كردوە بۆ كۆبونەوەیەكی هاوبەش
  2022-05-23       633       

جنین پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق رایگەیاند، یونامی بانگهێشتی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانی كردوە بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی هاوبەشی داخراو كە دەرفەتێكی باش دەبێت بۆ ئاڵوگۆڕی راستەوخۆی بیروڕاكان.

ئاوێنە: جنین پلاسخارت، ئەمڕۆ دوشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند، نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعێراق ناسراو بە "یونامی" بانگهێشتی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانی كردوە بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی هاوبەشی داخراو لە رۆژی 26ی ئایار.

پلاسخارت وتوشیەتی، لەگەڵ ئەوەی كە بڕیارە هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان لە رۆژی 1ی 10ی 2022 بەڕێوەبچێت، ئەم كۆبونەوەیە دەرفەتێكی باش و لە كاتی گونجاودایە بۆ ئاڵوگۆڕی راستەوخۆی بیروڕاكان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×