توركیا مامەڵەی پێشوەختە بە داهاتی نەوتی هەرێمەوە دەكات
  2022-05-26       736       

توركیا مامەڵەی پێشوەختە بە گازی سروشتی هەرێمی كوردستانەوە دەكات‌و باس لەوە دەكات، ئەو گازە دەكەنە جێگرەوەی گازی روسیا بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

ئاوێنە: لەدواین لێدوانی ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاندووە، كە ئەو گازە سروشتییەی لەمەولا لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاستەوەو بەرهەم دەهێنرێت‌و هەناردەی توركیا دەكرێت، دەبێتە جێگرەوەی گازی سروشتی روسیا.

ئیبراهیم كاڵن راشیگەیاندووە، توركیا ئامادەكاری تەواوی كردووە بۆ هەناردەی گازی سروشتی رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست‌و كار لەسەر ئەوە دەكات بەزووترین كات ئەو پرۆسەیە كۆتایی پێبهێنێت‌و گاز بگەیەنێتە وڵاتانی ئەوروپا.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند مانگێكە دەنگۆی هەناردەی گازی سروشتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیاو وڵاتانی ئەوروپاو هەیەو پارتی‌و یەكێتییش وەك دوو حیزبی دەسەڵاتدار لە هەرێم سەرقاڵی ئەوەن، رێككەوتن لەسەر هەناردەی گازی سروشتی بكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×