نەخۆشخانەیەكی دیكە لە سلێمانی بۆ حاڵەتەكانی سكچون و رشانەوە تەرخان كرا
  2022-06-14       385       

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی زۆبوونی حاڵەتەكانی سكچون و رشانەوە بڕیاریانداوە بە تەرخانكردنی نەخۆشخانەیەكی دیكە بۆ ئەو حاڵەتانە.

ئاوێ"ە: سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا، وتی، بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بڕیاریداوە، نەخۆشخانەی د.شەهید هێمن ناسراو بە جمهورییەکە بەڕوی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بکاتەوە بۆ بونی هەر کەیس و حاڵەتێکی سکچون و ڕشانەوە کە پێویست بە داخڵبون بکات تا بتوانرێت ئەو لۆدە زۆرەی لەسەر نەخۆشخانەکانی شارو د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان و ناوەندە تەندروستییەکانی دیکە هەیە، كەم بكرێتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو كە نەخۆشخانەی د. شەهید هێمن لە كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی سبەینێوە بەڕوی هاوڵاتیاندا دەكرێتەوە.

بەپێی قسەی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی، لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەواو بەرزبونەوەی  پلەکانی گەرما ڕێژەیەکی زۆری حاڵەتی سکچون و ڕشانەوە لە نێو گەورەساڵان و منداڵاندا بڵاوبۆتەوە.

هەروەها لە راگەیەندراوەكەدا، بەمشێوەیە رێنمایی پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستی بۆ خۆپارێزیی هاوڵاتیان لە سكچون و رشانەوە خراوەتەڕو:

۱ -بەکارنەهێنانی ئەو بەروو بومانەی بەئاوی پیس ئاو دەدرێن ،،

۲- شووشتنەوەی سەوزەو میوەبەباشی بەماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم ،،

۳- بەکارنەهێنانی ئەوخواردن و خواردنەوانەی دڵنیانیت لەپاکو خاوێنی ،،،

٤- دڵنیابوون لەسەرچاوەی ئاوی خواردنەوەو پاکڕاگرتنی ،،

٥- شوشتنی دەستەکان بەباشی بە ئاوسابوون  دوای دەست لێدان لەو کەرەستانەی دڵنیانیت لە پاکیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×