به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، "رێكاری توند بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كانی سكچون و رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا دەگرینەبەر."
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه وەزارەتی تەندروستیدا هاتوه، پلانی فراوانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راگه‌یاندوه و ئاراسته‌ی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی تەندروستی پارێزگا و ئیدارە سه‌ربه‌خۆکان دەكه‌ن.
ئاماژە بەوەش دەکەن، کاری پێویست بۆ چالاکردنی لێژنەکانی فەرمانگە و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و تیمەکانی دۆزینەوەی حاڵەت و پەتازانی و توانای تاقیگە و پشکنین و دەرمان و پێداویستی پزیشکی و نەخۆشخانەکان بۆ پێشوازیکردنی توشبوان كراوه‌ته‌وه.
جەختیش دەکەنەوە لەوەی، پێویسته هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی شارەوانی و کشتوکاڵ و فراوانکردنی هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیان لەڕێگەی دەزگاکانی راگەیاندن و مامۆستایانی ئاینی بەڕێز و چاودێریکردنی شوێنە گشتیەکان لەناو بازاڕ و چێشتخانە و سەرچاوەکانی ئاوخواردنەوە بكرێت.
هەروەها لە نوسراوێکی دیکەدا كه واژۆی سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لەسەرە و ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كراوه، جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك خاڵ كراوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا له هه‌رێمی كوردستان.