"بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لێی دراوە"..تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لە كەلار قوربانی لێكەوتەوە
  2022-06-17       699       

ئەمڕۆ هەینی لە دەروازەی كەلار ئۆتۆمبێلێك تەقیوەتەوەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئۆتۆمبێلەكە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كراوەتە ئامانج و سێ كەس لە رووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوەو كەسێكی دیكەش برینداربوە.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی رادیۆی دەنگ كە روماڵی روداوەكانی گەرمیان دەكات، " تەقینەوەی ئۆتۆمبیلەکەی کەلار لە رێگای نێوان گوندەکانی (بەرلوت) و (قاسم ئاغا)دا بوەو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لێی دراوە."

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لە روداوەكەدا سێ كەس گیانیان لەدەستداوە. رادیۆی دەنگ ئەوەشی ئاشكراكردوە كە "بریندارێکی روداوەكەش گەیەنراوەتە نەخۆشخانە كە خەڵکی (سوریا)یە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×