عەلی حەمەساڵح: ئەو پارەیەی بۆ روبەڕونەوەی كۆلێرا بڕیاری لێدراوە لەسەر داهاتی سلێمانییە
  2022-06-20       542       

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەو 800 ملیۆن دینارەی سەرۆكی حكومەت بۆ روبەڕوبونەوەی كۆلێرا بڕیاری لێدراوە دەبێت لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی بدرێت. دەشڵێت: دەترسم وەك 872 پڕۆژەی دیكە رابگیرێت.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی وتوە"سلێمانی لەبەردەم کارەساتدایە، کەس خەمی سلێمانی نییەو هەمو پرۆژەو خزمەتگوزارییەک ڕاگیراوە."

جەختیشی كردۆتەوە كە "وابڕوات گەورەترین کارەسات ڕو لەم شارە دەکات. وەزیرو بەرپرسانی حکومەت سەرقاڵی پینەکردنی دۆخێکن، کە دەتەقێتەوە!"

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×