دژی نەمانی بەنزینی 690 دیناری بۆ تەكسی جارێكی دیكە لە هەولێر گردبوونەوە دەستی پێكرد.
ئاوێنه: ئەمڕۆ سێشەممە 21 حوزەیرانی 2022 شۆفێرانی تەكسی لە هەولێر گردبونەوە بە هۆی نەمانی بەنزین 690 دیناری.
ئاماژەی بەوەكرد شۆفێران دەڵێن ئەو بەنزین خانانەی تایبەت بوو بەتەكسی ئەمڕۆ گۆراون بۆ تایبەت و پێیان وتوین بڕۆن بەنزینی 800 دیناری تێبكەن و بۆ ئێمەش كولفەی زۆر دەكەوێت و كوالێتی بەنزینەكەش زۆر خراپە.
باسی لەوەشكرد ، شۆفێرانی تەكسی دژی نەمانی بەنزینی 690 دیناری بۆ تەكسی ئۆتۆمبێلەكانیان لەسەر جودسایدی كۆیە كوژاندوەتەوە.