گەنجێك لە دەریاچەی دوكان خنكا
  2022-06-21       388       

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی، ئاشكرایكرد، گەنجێك لەكاتی مەلەكردن لە دەریاچەی دوكان خنكاوە كە دانیشتووی ناحیەی بازیانەو پاش روداوەكەش توانراوە تەرمەكەی بدۆزرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، دوای ئاگادارکردنەوەمان لە ڕوداوێکی خنکان و دیارنەمانی گەنجێک بەناوی (سەنگەر کامیل محەمەد) کە لە دایکبوی ساڵی 2001 و دانیشتوی ناحیەی بازیانەو بەمەبەستی کات بەسەربردن و مەلەکردن ڕویان لە دەریاچەی دوکان کردبو.

ئەوەشی خستۆتەڕو، تیمی مەلەوانی بنکەی بەرگری شارستانی دوکان چونە شوێنی مەبەست و توانیان لە کاتێکی کامدا تەرمەکەی بدۆزنەوە و دەریبهێنن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×