دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم راگەیاند، سیستمی پڕكردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی یەكەكانی نیشتەجێبون بۆ ماوەی 24 سەعات رادەگیرێت.
ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەمەبەستی فراوانکردنی سیستەمی خۆتۆمارکردن لە فۆرمی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبونی کرێنشینان، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر سیستەمەكە دەوەستێت و لەگەڵ بەکارخستنەوەی ئاگادارتان دەکەینەوە."
ئاشكراشیكردوە كە "بەگوێرەی نوێترین ئامار، لەرۆژی ھەینی ١٧ی حوزەیران تاوەکو ٢١ی حوزەیران ٥١ ھەزارو ١٧٩ کەس فۆڕمیان بەسەرکەتویی پڕکردوەتەوە."