كەشناسی هەرێم: خۆڵبارینێكی سوك دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە
  2022-06-24       472       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات لەماوەی 48 كاتژمێری داهاتودا خۆڵبارینێكی سوك بێت و سبەی(شەممە)ش پلەكانی گەرما 2 تا 3 پلە بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ(هەینی) لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لە زۆربەی كاتەكاندا ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی تۆزێكی سوك.

كەشناسی هەرێم ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەمشێوەیە بن: هەولێر: 39، سلێمانی: 36، دهۆک: 37، کەرکوک: 41، هەڵەبجە: 38، سۆران: 37، راپەرین: 37، گەرمیان: 42 پلە.

هەروەها پێشبینیشی كردوە كە سبەی(شەممە)، ئاسمانی هەرێم بەگشتی ساماڵ بێت لەگەڵ بونی تۆزێکى سوک لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆدا كە لە درەنگانی شەودا کاریگەرییەکەى نامێنێت.

بەپێی پێشبینی كەشناسی هەرێم سبەی پلەكانی گەرما بەنزیكەی 2 تا 3 پلە لەناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بەرزببنەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە سبەی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەمجۆرە دەبن: هەولێر: 42، سلێمانی: 39، دهۆک: 40، کەرکوک: 44، هەڵەبجە: 40، سۆران: 40، راپەرین: 39، گەرمیان: 45 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×