شێركۆ جەودەت: فرۆشتنی بەنزینی 800 دیناری یارییەكی قێزەونی دەسەڵاتە
  2022-06-25       410       

شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، فرۆشتنی بەنزینی 800 دیناری "یارییەكی قێزەونی دەسەڵاتە"و ئەگەر حكومەتی مەبەستی بێت نرخی بەنزین زۆر دادەبەزێت.

ئاوێنە: شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو لەپەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی، ئەوەشی وتوە"لەبەر ئەوەی بەنزین بازاڕێكی بازرگانی و ئازادی هەیەو لەدەستی چەند كۆمپانیایەكی دەستڕۆیشتودایە، بۆیە نرخەكەی بەئاسانی دانابەزێت و ئەو كۆمپانیا دەستڕۆیشتوانە بەنزین بەرهەم دەهێنن و بەنرخی بەرز دەیفرۆشنەوە."

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو وتوشیەتی"لەهەرێم كەرتی بەنزین پشت بە هاوردە دەبەستێت، چونكە حكومەتی هەرێم نەوتی سپی بۆ پاڵاوگەكان دابین ناكات، ئەگەر بێت و حكومەتی هەرێم نەوتی سپی بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەكان دابین بكات ئەوا پاڵاوگەكان دەتوانن بەنرخێكی كەم بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكەن و ئەو كات هەرێم پیویستی بە بەنزینی هاوردە نابێت."

لەبارەی بەنزینی 800 دیناری، شێركۆ جەودەت وتویەتی"ئەو بەنزینەی كە بە 800 دینارە، ئەوە یارییەكی قێزەونەو خۆی تێچوەكەی ناگاتە 400 دینار كەچی بە 800 دینار دەفرۆشرێتەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×