بۆ جاری سێیەم هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ
  2022-06-25       394       

ئەمڕۆ شەممە، جارێكی تر هێرشی موشەکی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم و لە ماوەی سێ رۆژی رابردودا ئەمە سێیەم جارە هێرشی موشەکی دەکرێتە سەر ئەو کێڵگەیە.

ئاوێنە: بەپێی میدیای رەسمی یەكێتی، کەمێک پێش ئێستا جارێکی تر لە شوێنێکی نادیارەوە موشەکێک ئاڕاستەی کێڵگەکانی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم کرا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، تا ئێستا زەرەر و زیانەکان نەزانراون و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بۆ لێکۆڵینەوە گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×