كتێبێكی نەوشیروان مستەفا بڵاودەكرێتەوە
  2022-07-04       537       

كتێبی "نەوشیروان مستەفا ئەمین - بیبلیۆگرافیای كتێب و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ١٩٧١-٢٠٢١" ئەمڕۆ لە كتێبخانەی گشتی سلێمانی بڵاو دەكرێتەوە.

ئاوێنه‌: بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تەموزی 2022، كاتژمێڕ (04:00)ی ئێوارە لە كتێبخانەی گشتیی سلێمانی لە هۆڵی خاك، بە چاودێریی هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی مەراسیمێك بۆ كتێبی "نەوشیروان مستەفا ئەمین - بیبلیۆگرافیای كتێب و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ١٩٧١-٢٠٢١"، رێكبخرێت.

كتێبەكە، 242 لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگیی پێوانە 17 بە 24 سانتیمەترە و هەریەك لە بوار نوورەدین و جەماوەر ئەحمەد ئامادەیان كردووە و لیژنەی پاراستنی ئەرشیفی نەوشیروان مستەفا پێداچونەوەی پێكردووە"لە مەراسیمەكەدا، كتێبەكە بە دیاری پێشكەش بە ئامادەبوان دەكرێت".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×