هەپەگە كوژرانی هەشت سەربازو ئەفسەرێكی باڵای توركیای راگەیاند
  2022-07-04       339       

هەپەگە رایگەیاند، ئەمڕۆ(دوشەممە)و دوێنێ(یەكشەممە)، لە چەند چالاكییەكی گەریلادا لە ناوچەكانی زاپ و خابور، هەشت سەربازو ئەفسەرێكی باڵای سوپای توركیا كوژراون.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، لە چالاكییەكی گەریلادا لە ناوچەی زاپ، دو سەربازی توركیا كوژراون.

ئاماژەی بەوەشداوە كە دوێنێ لەناوچەی خابور، لەلایەن گەریلاوە دو جار بە نیشانەشكێن لە هێزێكی سوپای توركیا دراوەو لە ئاكامدا دو سەربازی سوپاكە كوژراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەر دوێنێ لە هەمان ناوچە، هێزەكانی گەریلا لە هێزێكی سوپای توركیایان داوەو لە ئاكامی چالاكییەكەدا سێ سەربازی توركیا كوژراون.

لە راگەیەندراوەكە هاتوە، هەر دوێنێ هێزێكی گەریلا بە نیشانەشكێن لە ناوچەی خابور لە هێزێكی سوپای توركیایان داوەو لە ئاكامدا سەربازێك و ئەفسەریكی باڵای ئەو سوپایە كوژراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×