بەتۆمەتی سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەكان 29 كەس لە سلێمانی دەستگیركراون
  2022-07-12       446       

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكرد، لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژندا، بەتۆمەتی سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان و دور لە ڕێکارە تەندروستییەكان ٢٩ کەس لە سلێمانی دەستگیرکراون.

ئاوێنە: رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمی یەكێتی ئەوەشی وتوە، سەربڕین و فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان قەدەغەیە و ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بەبێ ڕێنمایی تەندروستی ئاژەڵیان لەسەر شەقامەکان سەربڕیوەو دوای دەستگیرکردنیشیان بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، چێشتخانەیەکیش بەھۆی پابەندنەبون بە ڕێنماییەکان داخراوەو چەند پسوڵەیەکی سەرپێچیش بۆ چەند چێشتخانەو ھۆتێلێک کراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×