گۆڕان: ئامادەین بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە
  2022-07-13       308       


بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەوە دەكاتەوە، هەركات یەكێتی بڕیاریدا ئەوان ئامادەن هەردوو پۆستی پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری هەڵەبجە ئاڵوگۆڕ بكەن، كشانەوە یاخود مانەوەش لە حكومەت لە كۆنفرانس یەكلایی دەكەنەوە.

ئاوێنه‌: لەو بارەیەوە جەمال حاجی محەمەد سكرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە دەنگی ئەمریكای وتووە، دەمێكە بڕیارە ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی سلێمانی و هەڵەبجە لەنێوان یەكێتی و گۆڕان بكرێن، هەردولا هەتا پێش هەڵبژاردنەكان رێككەوتن ئاڵوگۆڕەكان بەیەكەوە بكەن بەڵام هەتا ئێستا ئەو ئاڵوگۆڕە نەكراوە وەكو پێویست.

رونیشیكردووەتەوە، بڕیاربوو بە دوو ساڵ جارێك ئاڵوگۆڕ بكرێت بەڵام ئێستا زۆر دواكەوتووە، لە گۆڕان  كەس رێگر نییە لە ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە، دەسەڵات ئێستا لای یەكێتیە هەركاتێك یەكێتی بڕیاریدا گۆڕانیش ئامادەیە.

سەبارەت بە دەنگۆی كشانەوەی گۆڕان لە حكومەت یاخود مانەوەی ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەكە باسی لەوە كردووە، گفتوگۆیان زۆر لەسەر ئەو بابەتە كردووە و چاوەڕێی كۆنفرانس دەكەن، كە بەسترا ئەو پرسەی تێدا یەكلایی دەكەنەوە، بڕیاربوو لە مانگی 7 ببەسترێت بەڵام هاوڕێیانی دەرەوەی وڵاتی گۆڕان داوایان كرد بخرێتە مانگی 8.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×