ڕێباز حەملان: ڕۆژی 25ی مانگ، یان یەك دوو ڕۆژ دواتر دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت‌
  2022-07-20       534       


بەرپرسێکی باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم به‌فه‌رمى له‌سه‌ر دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى (ته‌مموز ـ حه‌وت) زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕۆژی 25ی مانگ، یان یەك دوو ڕۆژ دواتر دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت‌و پاره‌ى پێویستیش ئاماده‌كراوه‌".

ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم ئاشكرایكرد، وەزارەتی دارایی ئامادەکاریی کردووەو لیستی موچه‌ش ئامادەیەو لەوادەی خۆیدا لەم مانگەدا دەدرێت، ده‌شڵێت:"یەك ڕۆژ یان دوو ڕۆژ دواتر له‌25ی مانگ دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی حەوت دەکرێت''.

حەملان به‌میدیاى نزیك له‌پارتى وتووه‌، "حکومەت پێشینەی خۆی بۆ موچە تەرخانکردووە بەداهاتی نەوت‌و داهاتی ناوخۆ، دابەشکردنی موچە بەردەوامیی پێدەدرێت، سەرۆکی حکومەتیش زۆر خەمخۆری ئەو بابەتە بوە''.

ڕێباز حه‌ملان ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه‌، "ئەمساڵ تەنها دووجار بەغدا 200 ملیار دیناری ناردووە، 200 ملیارەکە بێت، یان نەیات، ئێمە موچەی خۆمان دەدەین‌و موچە دابەشکردن بەردەوامدەبێت''.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×