ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە دوایین پێشهاتەکانی عێراق و هەرێم دەخاتەبەرباس
  2022-07-20       302       

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تەمموزی 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و دوا پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێم و ناوچەکە و لوتکەی جەددە بۆ ئاسایش و گەشەپێدان تاوتوێ دەکات.

ئاوێنه‌: فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تەمووزی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

– خستنەڕووی دوا پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێم و ناوچەکە و لوتکەی (جەددە) بۆ ئاسایش و گەشەپێدان.

– خستنەڕووی ڕاپۆرتی بەدواداچوونی ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ ساڵەی تەمەنی دا.

– خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان – عێراق) ژمارە (14)ی ساڵی 2008.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×