بەهۆی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە عێراق داوای 30 ملیار دۆلار قەرەبوو لەتورکیا دەکات
  2022-07-21       718       

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کۆمپانیای (فینسۆن ئاند ئیلیگانز) بۆ کاری پارێزەریی نوێنەرایەتی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات لە کەیسە یاساییەکەی عێراق دژی تورکیا.

ئاوێنە: ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو سکاڵایەی عێراق لەسەر تورکیا تۆماری کردووە پەیوەندیدارە بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی تورکیاوە، ئەگەر کەیسەکە بە سودی عێراق یەکلابکرێتەوە ئەوا قەرەبووەکە لە 25 ملیار دۆلارەوە دەبێتە 30 ملیار دۆلار.

حكوموەتی عێراق لە سەر دۆسیەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە توركیا سكاڵایەكی لە پاریس دژی توركیا تۆماركردووە كە لەسەردەمی عادل عەبدولمەهدیدا ئەو سكاڵایە راگیرابوو، بەڵام ئێستا جارێكی دیكە حكومەتی عێراق سكاڵاكەی جوڵاندووەتەوە.

بەپێی هەندێك زانیاریش لە كاتی سەردانی شاندەكانی هەرێم بۆ وڵاتی توركیا بەرپرسانی ئەو وڵاتە بە شاندەكانی هەرێمیان وتووە، ئەگەربێت عێراق ئەو سكاڵایە بباتەوە، ئەوە دەبێت حكومەتی هەرێم ئەو پارەیە بداتەوە بە حكومەتی عێراق كە داوای دەكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×