وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی دابەزینی نرخی بەنزینی ڕاگەیاند
  2022-07-21       673       

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت و یەكێك لەهۆكارەكان دەگەڕێتەوە بۆ كەمی فرۆشی بەنزینی بازرگانی.

ئاوێنه‌: بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕاگەیاند: بڕیارە لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممەوە نرخی بەنزین لە سنوری پارێزگای سلێمانی دابەزێت و دابەزینەكەش بۆ هەر لیترێكی نۆرماڵ 50 دینار دەبێت و بۆ جۆری موحەسەن 25 دینار دەبێت.

سەبارەت بەهۆكاری دابەزینی نرخەكە، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ووتی: هۆكاری یەكەمی دابەزینی بۆرسەیەو هۆكاری دووەمیش دەگەڕێتەوە بۆ دابەشكردنی بەنزینی 800 دیناری و 690 دیناری و فرۆشی بەنزینی بازرگانی زۆر كەمی كردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×