پۆلیسی گەرمیان: دیوار بەسەر دو خوشکدا روخاو یەکێکیان گیانی لەدەستدا
  2022-07-21       397       

پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گوندێكی سنوری ناحیەی مەیدان دیوار بەسەر دو منداڵدا روخاوە كە خوشكی یەكترن و یەكێكیان گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمان، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد"ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگوندی (خەرکنێ) سەربە ناحییەی مەیدان دیوار بەسەر دو منداڵدا دەڕوخێت کە خوشکی یەکترن و یەکێکیان بەناوی (سەهرا فواد ئەحمەد) لەدایکبوی 2002 گیانی لەدەستداو ئەوی دیکەیان کە تەمەنی حەوت ساڵانە برینداربوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری ئەوەی گیانی لەدەستداوە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری دەربەندیخان کراوەو بریندارەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×