كتێبی نوسەر د. سالار باسیرە (ژیانی من لەنێوان بەرداشی نیشتیمان‌و تاراوگەدا)
  2022-07-26       1730       

ئەم كتێبە باس لە ژیانی موهاجیرێك ، پەناهەندەیەك دەكات كە لە تەمەنی بیست ساڵیدا كۆچ دەكات بۆ ئەوروپاو دوای چل و حەوت ساڵ لە غوربەت ژیانی خۆی دەنوسێتەوە لە كتێبێكی 200 لاپەڕەدا بە زمانی كوردی. بە هۆی نەبوونی ڕەگەزنامەی عێراقی و مافی پێنەدانی ئیقامە لە عێراق و كوردستان لە لایەن ڕژێمی بەعسەوەو نەبوونی مافی هاولاتی بوون بریاری جێهێشتنی عێراق و ولاتەكەی ئەدات و دەڕواتە تاراوگە. نوسەر باس لە زۆرێك بابەت دەكات تێیدا وەك شاری سلێمانی سەردەمی منداڵی و هەرزەكاری خۆی ، ژیانی خوێندن لە سلێمانی و ئەڵمانیا تا گەیشتنی بە پلەی زانستیی پڕۆفیسۆر بوون و بوونە مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی لە كۆلێجی یاساو سیاسەو دوبارە گەڕانەوەی هەمیشەیی بۆ ژیانی غوربەت لە تاراوگە. هەر لەم كتێبەیدا باس لە تراژیدیا خێزانیەكانی خۆی و دەركردنیان لە عێراق دەكات بۆ ئێران و دەست بەسەردا گرتنی موڵك و ماڵیان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە. هەروەها لە ژیانی سیاسی خۆیدا باس لە چالاكیەكانی دەكات لە ولاتی ئەڵمانیا دژ بە ڕژێمی بەعس. 
هەر لەم كتێبی بیرەوەریەیدا باس لە بەشدار بوونی خۆی دەكات لە شۆڕشەكەی نیكاراگوا دژ بە بنەماڵەی سۆمۆزاو هەروەها لێكۆلینەوە مەیدانیەكانی سەبارەت بە تراژیدیای ئەنفال لە ناوچەكانی گەرمیان. 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×