سەرۆكی داواكاری گشتیی هه‌رێمی كوردستان داوای قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پێگه و ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییانه ده‌كات كه به‌كارهێنانیان گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و شێرازه‌ی خێزان ده‌شێوێنن. وەزیری گواستنەوەش دەڵێت، سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه‌وا پاكێجی خێزان فەراهەم بكەن.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان، ئەو داواكارییەی سەرۆكی داواكاری گشتی، ئەمڕۆ سێشەممە، لەمیانەى کۆبونەوەیەکیدا هاتوە لەگەڵ وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا جه‌ختیان له پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی كرده‌وه به تایبه‌ت له‌و پرسانه‌ی كه ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئادابی گشتیی و ئه‌ركی حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه به تایبه‌ت ده‌زگای داواكاری گشتی كه هه‌وڵی پاراستنییان بدات.
بەپێی راگەیەندراوەكە، لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی داواكاری گشتی داوای له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كرد كه تۆڕه‌كانی گه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن پابه‌ندبكات به قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پێگه و ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنی و سایتانه‌ی كه بابه‌ت و ڤیدیۆ و وێنه‌ی نه‌شیاو بڵاوده‌كه‌نه‌وه و هانی قوماركردن و ئه‌و یارییه ئه‌لیكترۆنییانه ده‌ده‌ن كه ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی قوماركردنه‌وه و بونه‌ته هۆكاری تێكدانی شیرازه‌ی خێزان و چه‌ندین گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ كه‌وتۆته‌وه.
هەروەها ئەوەش هاتوە "هه‌ردو لایه‌ن كۆك بون له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه چونكه به‌گوێره‌ی یاسای داواكاری گشتی كارپێكراو له هه‌رێمی كوردستان؛ پاراستنی خێزان یه‌كێكه له ئه‌ركه هه‌ره گرنگ و له‌پێشینه‌كانی ده‌زگای داواكاری گشتی له چوارچێوه‌ی پاراستنی ئادابی گشتی، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا؛ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌مو ئه‌و ئامرازه په‌یوه‌ندییانه‌ی كه رێگه بۆ دیارده‌ی له‌شفرۆشی خۆش ده‌كات و هه‌مو ئه‌و هۆكارانه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر توێژی گه‌نجان دروستكردوه."
بەپێی راگەیەندراوەكە "لای خۆیه‌وه ئانۆ جه‌وهه‌ر، وەزیری گواستنەوەو گەیاندن، دوپاتیكرده‌وه كه له رێگه‌ی نوسراوێكه‌وه سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه‌وا پاكێجی خێزان په‌یڕه‌وبكه‌ن ئه‌مه‌ش له پێناو پاراستنی منداڵ و كه‌سانی هه‌رزه‌كار له سه‌یركردنی ڤیدیۆ و وێنه‌ی نه‌شیاو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌شیاوه‌كان كه له ماوه‌ی رابردودا چه‌ندین گرفتی خێزانی لێكه‌وتۆته‌وه."