بەهای نەوت زیاتر بەرزبوەوە
  2022-07-28       387       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆپێنجشەممە، بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر بەرزبووەوە، بەشێوەیەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە سەرو 107 دۆلار.

لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 107 دۆلارو 6 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 98 دۆلارو 54 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ دابەزینی قەبارەی نەوتی یەدەگكراو لە ئەمریكاو لێدوانی بانكی ناوەندی ئەمریكا لەبارەی ئەگەری بەرزنەكردنەوەی سودی بانكی لە مانگی ئەیلولدا دەگەڕێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×