هەپەگە كوژرانی 12 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند
  2022-07-29       408       

هەپەگە رایگەیاد، لە زنجیرەیەك چالاكی گەریلادا لە ناوچەكانی زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و هەفتانین 12 سەربازی دیكەی توركیا كوژراون، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان تێكشكێنراوەو گورزیش لە هەلیکۆپتەرێکوەشانێدراوە.

ئاوێنە: ناوەندنی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ هەینی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی ٢٧ تا ٢٩ی تەمموز، گەریلا زنجیرەیەک چالاکی لەدژی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و هەفتانین ئەنجامداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕو، کە لەو چالاكییانەی گەریلادا ١٢ سەربازی تورکیا کوژراون، گورز لە هێلیکۆپتەرێک دراوە و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیش تێكشكێنراوە، هاوکات دەست بەسەر چوار کیلۆ ماددەی تەقەمەنیشدا گیراوە.

باسی لەوەشکردوە، کە سوپای تورکیا لەو ماوەیەدا ١٦ جار چەکی کیمیایی و تەقەمەنی لە مەیدانەکانی جەنگ بەکارهێناوە.

رونیشیکردوەتەوە، سوپای تورکیا پێنج جار بە فڕۆکەی جەنگی، هەشت جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی و سەدان جاریش بە تانک و تۆپ مەیدانەکانی جەنگ و تونێلەکانی بەرخۆدانی بۆردومان و تۆپباران کردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×