سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان‌و نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كۆبونه‌وه‌و بارزانى ڕایگه‌یاند، پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم به‌زوترینكات ئه‌نجامبدرێت.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ جنین پلاسخارت نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبۆوه، به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوى كۆبونه‌وه‌كه‌ش، مه‌سعود بارزانی ئەوەی دوپاتكردەوە كە دەبێ بەربەستەكانی بەردەم هەڵبژاردن نەمێنن‌و هەڵبژاردن لەزوترینكاتدا ئەنجامبدرێت‌و دەبێ مافی پێكهاتە نەتەوەیی‌و ئایینییەكانیش پارێزراوبێت، بۆ ئەو مەبەستەش پارتی ئامادەیە تەنانەت سبەی هەڵبژاردن بكرێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌بارودۆخى عێراق كراوه جەختیش لەسه‌ر ئه‌وه كراوه كە پێویستە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان دەستوور بنەمای لەیەكتێگەیشتن بێت.
ئه‌گه‌رچى پێشتر 1ى ئۆكتۆبه‌ر دیاریكرابوو بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم به‌هۆى ڕازینه‌بونى لایه‌نه‌كان به‌یاساى هه‌ڵبژاردن واده‌كه‌ى دواخراوه‌و تائێستاش واده‌یه‌كى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن دیارینه‌كراوه.