سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیی ڕونكردنهوهیهكی بڵاوكردۆتهوه سهبارهت بهپرۆژهی ”پێوانەكانی ڕیساكلینی خۆڵو خاشاكی ڕەق”و ئااماژه بۆ ئهوه دهكات كه "تا ئەم ساتە لەلایەن وەزارەتی داراییو ئابوریی حكومهتی ههرێمەوە تەمویل نەكراوین."
ئاوێنه: دهقی ڕونكردنهوهكه:
ڕوونكردنەوەیەك لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانییەوە
شارەوانی سلێمانی بەپێویستی زانی، ئەم ڕوونكردنەوەیە بدات لەسەر هۆكاری وەرنەگرتنی ”پێوانەكانی ڕیساكلینی خۆڵ و خاشاكی ڕەق” بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار، لە پرۆژەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی ڕەقی سلێمانی، كە پەیوەندیی بە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیەوە نییە، بەڵكو ئەم گرێبەستە لە ساڵی ٢٠١٣ واژووكراوە; لەنێوان ” پارێزگای سلێمانی” و ” گروپی لاڤارج” و گروپی كۆمپانیاكانی فاروق، بۆ ماوەی (٢٠) ساڵ لە ڕۆژی دەستبەكاربوونی كارگەكەوە، بەسەرپەشتی سەرۆكایەتی شارەوانیمان، وە بەنوسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی شارەوانی كردوە، كە نوسراو ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی بكات بۆ دابینكردنی بودجە بۆ پرۆژەكە; لە سەرەتای ئەمساڵەوە، بڕی ”٧،٥٠٠،٠٠٠” ملیۆن دۆلار، ساڵانە تەرخانكرا بە فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر بودجەی وەگەڕخستن بۆ ساڵی ٢٠٢٢، ڕاستەوخۆ شاڕەوانی سلێمانی دوای ئەو فەرمانە، نوسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی شارەوانی كردووە بەمەبەستی ”تەمویل” كردنی پرۆژەكە، بەڵام تائەم ساتە لە لایەن وەزارەتی داراییەوە ”تەمویل” نەكراوین. بۆیە تا پرۆژەكە فەرمانی ”تەمویل و خەرجكردنی” نەبێت ناتوانین دەستبەكاربوونی بۆ بكەین، چونكە لە دوای دەستبەكاربوون پێویستە پێشینە بۆ كۆمپانیا بكرێت، بەڵام كە ”تەمویل” نەكرابین ناتوانین پێشینەیان بۆ خەرج بكەین. ئەم پرۆژەیە مۆڵەتی وەبەرهێنانی هەیە سەڕەڕای تێبینییەكانمان، لە نرخی دیاریكراو بۆ هەر تەنێك خۆڵ و خاشاك لە گرێبەستەكەدا، بەڵام وەگەڕخستنی بە پلەی یەكەم خزمەت بە شاری سلێمانی و پاكڕاگرتنی ژینگەی هەرێم دەگەیەنێت. بۆیە خوازیارین بە ” تەمویل” كردنمان، بۆ خستنەگەری پرۆژەكە.
لەگەڵ ڕێزی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی.
٢٠٢٢/٨/٦