بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کارمەندەی ڕێکخراوی MAG کە لە کۆتایی مانگی تەمموزدا لە چەمچەماڵ گولە هاوەنێک پێیدا تەقییەوە، ئەمڕۆ لە وڵاتی ئەردەن گیانی لەدەستدا.
ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری میندا هاتووە، ئەو کارمەندەی ڕێکخراوەکە لە 20ی تەمموزدا لە گوندی زەرد-ی سەر بە ناحیەی قادر کەرەم لە سنووری چەمچەماڵ لەکاتی ئەرکدا گولە هاوەنێک پێیدا تەقییەوە و لەگەڵ دوو هاوکاریدا برینداربوون.
کارمەندەکەی ڕێکخراوی MAG ناوی عەتا عومەرە لە مانگی ڕابردوودا دوای ئەنجامدانی تەقینەوەیەک لەلایەن تیمی CMTT305ی تەقاندنەوەی ڕێکخراوی ئێم ئەی جی و لەکاتی سەردانیکردنی چاڵی تەقینەوەکە برینداربوو، بەمەبەستی چارەسەر نێردرایە وڵاتی ئەردەن، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.