عامری داوا لە مەسعود بارزانی دەكات رۆڵیان هەبێت لە قوڵكردنەوەی زمانی گفتوگۆو لێكتێگەیشتن
  2022-08-19       377       

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح لەنامەیەكی پیرۆزباییدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتییەوە، داوا لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی ئەو حزبە دەكات پارتی و سەرجەم هێزە سیاسییەكانی دیكە رۆڵێكی بونیاتنەر بگێڕن بۆ قوڵكردنەوەی زمانی گفتوگۆو لێكتێگەیشتن لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو قەیرانەی لە عێراق هەیە لەسەر بنەمای دەستور و پاراستنی رۆڵی دامەزراوەكان.

ئاوێنە: هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح، دوێنێ بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتییەوە نامەیەكی ئاڕاستەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی كردوە.

عامری لە نامەكەیدا رایگەیاندوە، هیوادارین پارتی و سەرجەم هێزە سیاسییەكانی دیكە رۆڵێكی بونیاتنەر لەم قۆناغە چارەنوسسازەی مێژوی عێراقدا بگێڕن بۆ قوڵكردنەوەی زمانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن لەپێناو لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی وڵات و گەل و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانەی كە هەیە بە پشتبەستن بە دەستورو یاسا و پاراستنی رۆڵی دامەزراوە دەستورییەكان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×