تۆپخانەکانی ئێران تۆپبارانی کوێستانی دۆڵی زەرزێ دەکەن
  2022-10-05       510       

بۆ رۆژی 12ـیەم، ئێران تۆبپارانی کوێستانی دۆڵی زەرزێ دەکات و هێشتا زیانەکان ئاشکرانەکراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2022، 12 رۆژە تۆپخانەکانی ئێران تۆپبارانی کوێستانی بەربزێن و دۆڵی زەرزێی سنووری سیدەکان دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممەی رابردوو 28ـی 9ـی 2022، سوپای ئێران لە رێگەی 73 مووشەکی بالیستی و دەیان درۆنەوە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا 18 کەس گیانیان لەدەستدا و بە دەیانی دیکەش برینداربوون.

هاوکات رۆژانی دواتریش ناوچەکانی چۆمان و سیدەکان چەند جارێکی دیکە بۆردوومان کراون. هەرچەندە هەوڵ هەیە بۆ راگرتنی ئەم پێشیلکاریانەی سەروەری عیراق و هەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا هێرشەکان ناو بە ناو بەردەوامییان هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×