د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: سلێمانی ئارامەو بەئارامیش دەمێنێتەوە
  2022-10-12       417       

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "ماوەیەکە، چەند سایتێک، نابەرپرسیارانە؛ لە هەوڵی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی چەواشەکارانەدان بۆ ترساندنی هاووڵاتیانی سلێمانی و دانیشتوانی بەڕێزی گەڕەکەکانی سلێمانی، گوایە دەکەونە بەر هێرشی بۆردومانی وڵاتە دراوسێکانەوە".

ئاوێنە: د. هەڤاڵ ئەبوبەکر لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت "ماوەیەکە، چەند سایتێک، نابەرپرسیارانە؛ لە هەوڵی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی چەواشەکارانەدان بۆ ترساندنی هاووڵاتیانی سلێمانی و دانیشتوانی بەڕێزی گەڕەکەکانی سلێمانی، گوایە دەکەونە بەر هێرشی بۆردومانی وڵاتە دراوسێکانەوە، هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویست لە ناڕاستیی ئەو هەواڵانە؛ دڵنیا دەکەینەوە و داوایان لێدەکەین نەکەونە ژێر فشاری دەروونیی چەواشەکارانەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە "سلێمانی ئارامەو بەئارامیش دەمێنێتەوە، هەمیشە هاوکارو پشتیوانی هەر کوردێک بووەو دەبێت، لە هەر شوێنێک بووبێت، ئەرکی هەموو کوردێکیشە لە هەر شوێنێک بێت ئارامیی و سەقامگیریی و ئاسایش و ئابووریی و ژیانی سلێمانی بپارێزێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×