هێرشكرایە سەر كێڵگەی كۆرمۆر
  2022-10-12       720       
هێرشێكی پێشوتر بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆر

ئەمشەو چوارشەممە، بە چەند موشەكێك هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەكان سێ موشەك لە جۆری كاتیۆشا ئاڕاستەی كێڵگەی غازی كۆرمۆر كراون كە دەكەوێتە سنوری ناحیەی قادر كەرەم لە قەزای چەمچەماڵ.

بەگوێرەی زانیارییەكان هێرشەكە زیانی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە، بەڵام بەهۆی هێرشەكەوە ئاگر لە پوش و پەڵاشی دەوروبەری كارگەكە كەوتۆتەوەو ئاگرەكەش لەلایەن بنكەی ئاگركوژێنەوەی كێڵگەكەوە كۆنترۆڵكراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×