پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
  2022-10-22       445       

بەپێی پێشبینی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوەو سبەینێ یەكشەممە، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەورو جارێكی دیكە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمدا لەگەڵ بارینی باران لە هەندێ کات و شوێن كە هەورە تریشقەی لەگەڵدایەو لەکاتەکانی شەودا گاریگەرییەکەی کەمتر دەبێتەوە.

بەگوێرەی پێشبینی كەشناسی هەرێم، هەر ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بە 3 تا 5 پلە لەچاو تۆماركراوەكانی دوێنی، نزم دەبنەوە.

كەشناسی پێشبینی كردوە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە بن: ھەولێر: 25، سلێمانی: 24، دھۆک: 24، کەرکوک: 28، ھەڵەبجە: 26، سۆران: 22، گەرمیان: 31 پلە.

كەشناسی هەرێم لەبارەی كەشوهەوای سبەی یەكشەممەوە، رایگەیاندوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە کاتەكانی زودا، پاشان دەگۆڕێت بۆ پەڵە ساماڵ و پەڵەهەور.

هەروەها پێشبینی كردوە سبەی پلەکانی گەرما بە (٢ تا ٣) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەكانی ئەمڕۆ، بەرزببنەوە.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 28، سلێمانی: 27، دھۆک: 27، کەرکوک: 31، ھەڵەبجە: 29، سۆران: 26، گەرمیان: 35 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×