نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو دووپاتیکردەوە کە بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنە سیاسییە هاوبەشەکان لە حکومەتی داهاتوودا و دەڵێت، "چاوپێکەوتن لەگەڵ کاندیدی ئەو هێزانە بۆ پۆستە وەزارییەکان لە حکومەتی نوێی هاوپەیمانی بەردەوامە."
ئاوێنه: نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو لە ڕوونکردنەوەیەکدا (23ی تشرینی یەکەمی 2022) ڕوونیدەکاتەوە کە چاوپێکەوتنی کاندیدەکان لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوەیە کە کۆمەڵێک ڕاوێژکار لەخۆدەگرێت و سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراویش سەرۆکایەتی دەکات.
دەشڵێت، "ڕاگهیاندنی فهرمی ناوی کاندیدەکان دوای كۆتایی هاتنی چاوپێكهوتنهكان بڵاودەکرێتەوە".