شاسوار عەبدولواحید سکاڵای یاسایی لەسەر نێچیرڤان بارزانی‌و رێواز فایەق تۆمارده‌كات
  2022-10-23       658       


له‌به‌رامبه‌ر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی‌ كوردستان، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سکاڵای یاسایی لەدادگای باڵای فیدڕاڵی لەسەر نێچیرڤان بارزانی‌و رێواز فایەق تۆمار ده‌كات.

ئاوێنه‌: به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵی‌ میدیاكانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێن، ئەمڕۆ یەکشەممە، شاسوار عەبدولواحید لەدادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق سکاڵای یاسایی لەسەر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و رێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکردووه‌. سکاڵاکە تایبەتە بەدرێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بەدەر لەیاساو ویستی خەڵک.

لەسکاڵاکەدا هاتووە، پەرلەمان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو هەڵبژێردراوەو جگە لەخەڵک کەسی مافی نییە تەمەنی درێژکاتەوە.

٩ی ئەم مانگە بەدەنگی ٨٠ پەرلەمانتاری پارتی‌و یەکێتی‌و پێکهاتەکان‌و بەشێک لەگۆڕان، تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بۆ وەرزێکی دیکەی یاسادانان درێژکرایەوە.

به‌پێی‌ یاساو په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، رۆژی‌ 6ی 11ی‌ ئەمساڵ ماوه‌ی‌ یاسایی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی ده‌هات، هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربو لەمانگی ١٠ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان یەکێتی‌و پارتییەوە هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ شه‌شه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌نجامنه‌دراو بۆ كاتێكی‌ نادیار دواخرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×