بە وێنە.. ئاگرێك لە شاری هەولێر كەوتەوە
  2022-10-25       407       

ئاگر لە دوو كۆگای شاری هەولێر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەوڵی كۆنترۆڵكردنی دەدەن.

ئاوێنه‌:  ئاگرەكە لە دوو كۆگای سەر رێگای گەزنە كەوتووەتەوە و كۆگاكان تایبەتن بە كەرەستە و كەلوپەلی ناوماڵ و ئۆفیس.

لەبارەی زیانەكانی ئاگركەوتنەوەكەوە، سەركەوت كاڕەش وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر وتی، تا ئێستا ئاگرەكە تەنها زیانی ماددیی هەیە و زیانی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە.

سەركەوت كاڕەش راشیگەیاند، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە دەدەن بۆ ئەوەی تەشەنە بۆ كۆگاكانی دەوروبەری نەستێنێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×