خانەوادەی د.کازم فاروق، سەرۆكی پێشوی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان، لە رونكردنەوەیەكدا دەڵێن، د. كازم فاروق لە ژیاندا ماوە، بەڵام بەهۆی ناجێگری دۆخی تەندروستییەوە لە دەرەوەی وڵات چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت.
ئاوێنە: خانەوادەی د.کازم فاروق، كەمێك لەمەوبەر لە رونكردنەوەیەكدا رایانگەیاند"لەدوای ھەواڵپرسین و تەلەفۆن و خەمخۆری ئێوەی ئەزیزەوە، بەپێویستی دەزانین بەھەمو خۆشەویستانی ڕابگەیەنین کە (دکتۆر کازم فاروق) لەژیاندا ماوە."
خانەوادەكەی دەڵێن"بەڵام بەھۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستییەوە لە ئێستادا لەدەرەوەی وڵات چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت."
دەقی رونكردنەوەكە:
ئەزیزان و دۆستان...
لەدوای ھەواڵپرسین و تەلەفۆن و خەمخۆری ئێوەی ئەزیزەوە، بەپێویستی دەزانین بەھەمو خۆشەویستانی ڕابگەیەنین کە (دکتۆر کازم فاروق) لەژیاندا ماوە، بەڵام بەھۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستییەوە لەئێستادا لەدەرەوەی وڵات چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
سوپاسی خوای گەورە دەکەین لەسەر ھەمو بارودۆخێك و دوبارە زۆر سوپاس بۆ ھەواڵپرسین و دوعا خێرەکانتان.
خانەوادەی د.کازم فاروق
٢٠٢٢/١٠/٢٥