لە كەلار گەنجێك بە فیشەك كوژرا
  2022-10-25       423       

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمشەو سێشەممە، لەنێو ئۆتۆمبێلێكی نەناسراوەوە تەقە لە گەنجێك كراوەو دوای برینداربونی گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمشەو هاوڵاتیەک بەناوی (داود سلێمان حەیان) لەدایکبوی ساڵی 1991، بەبرینداری هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربوبو."

پۆلیس ئەوەشی خستۆتەڕو"بەوتەی کەسوکارەكەی، ناوبراو لەگەڵ هاوڕێیەکی لەنزیک قەڵای شێروانە بوە، لەنێو ئۆتۆمبێلێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوەو برینداربوە."

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە كە "دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا بەڵام پێش گەشتنی بە سلێمانی گیانی لەدەستدا."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەئێستادا پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوەو گەڕان بەدوای ناسنامەی تۆمەتبار دەستی پێکردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×