به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان لەزۆربەی کاتەکان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران و سبه‌ی ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور.
ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاسمان لەزۆربەی کاتەکان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە کات و ناوچەی جیاجیا، رێژەى بارانەکە لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت و هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و له نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پلەکانی گەرماش نزیکدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
به‌پێی كه‌شناسی، سبەی هەینی ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى رۆژى پێش‌و، خێراى باش لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت و له نێوان (10- 20) کیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 28 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 28 پلەى سیلیزى
دهۆک : 27 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 32 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 28 پلەى سیلیزى
سۆران : 25 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 36 پلەى سیلیزى