لە خۆپیشاندانەکانی شاری بانەی رۆژههڵاتی كوردستان دو هاوڵاتی بە ناوەکانی فەرەیدون فەرەجی و موتەلیب سەعید پیرۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان کوژراون.
ئاوێنە: مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی پێنجشەممە 27ی ئهم مانگه، هێزە حکومییەکان لە شاری بانە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لە خەڵک کردوە و بە هۆیەوە دو هاوڵاتی بە ناوەکانی فەرەیدون فەرەجی تەمەن 28 ساڵ خەڵکی سەقز و موتەلیب سەعیدپیرۆ خەڵکی گوندی چۆمان سەر بە شاری بانە کوژراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرەیدون لە شاری بانە لە ڕێستۆرانتێک کاری کردوە و لە خۆپیشاندانەکاندا له دواوه تهقهی لێكراوه و كوژراوه.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو باسی لهوهكردوه، تەرمی ئەم دو هاوڵاتییە دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی شاری بانە لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان ههر شهوی راردو نێژراون.