كوڕەكەی جەمیل هەورامی كە تەقەی لە خەزوری خۆی كرد رونكردنەوە دەدات
  2022-10-29       1328       

ئاژوان جەمیل هەورامی، كوری جەمیل هەورامی، سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان، كە شەوی ڕابردو لە سلێمانی تەقەی لە خەزوری خۆی کردو ژن خوشکێکی ڕفاند، لە رونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ئەفسەرم بەپلەی نەقیب لە هێزەكانی 70و داواش  لە سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی 70 دەكات پارێزبەندی لەسەر هەڵبگرێت "بۆئەوەی یاسا سەروەر بێت."

ئاوێنە: ئاژوان جەمیل هەورامی، ئەمڕۆ شەممە، لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"من ناوی تەواوم (ئاژوان جەمیل محەمەد)ە ئەفسەرم بە پلەی نەقیب سەربە هێزەکانی ٧٠ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کوڕی پێشمەرگەی دێرین و سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان (جەمیل هەورامی)م."

ئەو كوڕەی جەمیل هەورامی دەشڵێت"بەناڕەوا سکاڵام لەسەر تۆمار کراوە لە دادگای باری کەسێتی سلێمانی و بەڕێز دادوەری باری کەسێتی سلێمانی فەرمانی گرتنی بۆ دەرکردوم، ئەوکەسەی سکاڵای لەسەر کردوم خۆی بێڕێزی بەرامبەر بە من کردوەو دواتر هەستاوە بە رفاندنی ئەندامێکی خێزانەکەم و شاردویەتییەوە و ناچاری کردوە دوای شەوێک لە رفاندنەکەی ئەویش سکاڵام لەسەر بکات و بە هیچ جۆرێک ئامادە نییە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێ و بەدوای گەورەکردنی کێشەکەوەیە."

ئاماژەی بەوەشداوە "من ئەفسەرم و مافی پارێزبەندیم هەیە، پارێزەرێکی بەڕێزم نارد بۆ بەدواچونی دۆسیەکەو لە جیاتی من سکاڵا تۆماربکات بەڵام سکاڵاکەم قبوڵ نەکرا، بەهۆی ئەوەی من فەرمانی دەستگیرکردنم هەیە لە ١١/١٠/٢٠٢٢وە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەم کێشەیە تاکو ئێستا ماوەتەوە بەهۆی نەبونی زانیاری لەسەر شوێنی کارەکەی من و سکاڵاکار بەمەبەست وتوێتی نازانم ئیشی چیەو لەکوێ دەوام ئەکات بۆ بەلاڕێدابردنی دۆسیەکەو شاردنەوەی بەڵگەکان."

هەروەها دەشڵێت"من بێبەریم لە هەر تاوانێک کە بەرامبەریان بکرێت و داواکارم لە بەڕێز(لیوا روکن عومەر ساڵح، سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی ٧٠ پارێزبەندیم لەسەر هەڵبگرێت بۆئەوەی یاسا سەروەر بێت و تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی بگات."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە "ئەم ڕونکردنەوەیەم لە سەر داوای باوکم  بڵاو نەکردەوە وتی کێشەکەت بۆ حەل ئەکەم بەڵام وانەبو."

دەقی رونكردنەوەكە:

بۆ رایگشتی

بەڕێزان ی دادوەری گشتی

بەڕێز لیوا روکن عومەر ساڵح سەرۆک ئەرکانی هێزەنی ٧٠

بەڕێز دادگای سلێمانی

بەڕێزان من ناوی تەواوم (ئاژوان جەمیل محەمەد)ە ئەفسەرم بە پلەی نەقیب سەربە هێزەکانی ٧٠ ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کوڕی پێشمەرگەی دێرین و سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردوستان (جەمیل هەورامی)م. بەگرنگم زانی پێشوەخت ڕونکردنەوە بەم بۆ ڕایگشتی.

بەڕێزان من بەناڕەوا سکاڵام لەسەر تۆمارکراوە لە دادگای باری کەسێتی سلێمانی و بەڕێز دادوەری باری کەسێتی سلێمانی فەرمانی گرتنی بۆ دەرکردوم، ئەو کەسەی سکاڵای لەسەر کردوم خۆی بێڕێزی بەرامبەر بە من کردوەو دواتر هەستاوە بە رفاندنی ئەندامێکی خێزانەکەم و شاردویەتییەوەو ناچاری کردوە دوای شەوێک لە رفاندنەکەی ئەویش سکاڵام لەسەر بکات و بەهیچ جۆرێک ئامادە نییە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێ و بەدوای گەورەکردنی کێشەکەوەیە. ئەوەش رونە من ئەفسەرم و مافی پارێزبەندیم هەیە، پارێزەرێکی بەڕێزم نارد بۆ بەدواچونی دۆسیەکەو لە جیاتی من سکاڵا تۆماربکات، بەڵام سکاڵاکەم قبوڵ نەکرا بەهۆی ئەوەی من فەرمانی دەستگیرکردنم هەیە لە ١١/١٠/٢٠٢٢وە، ئەم کێشەیە تاکو ئستا ماوەتەوە بەهۆی نەبونی زانیاری لەسەر شوێنی کارەکەی من، سکاڵاکار بەمەبەست وتوێتی نازانم ئیشی چییەو لەکوێ دەوام ئەکات بۆ بەلاڕێدابردنی دۆسیەکەو شاردنەوەی بەڵگەکان، بەڕێزان من بێبەریم لە هەر تاوانێک کە بەرامبەریان بکرێت و داواکارم لە بەڕێز ( لیوا روکن عومر ساڵح) سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی ٧٠ پارێزبەندیم لەسەر هەڵبگرێت بۆئەوەی یاسا سەروەر بێت و تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی بگات.

مانەوەی ئەم کێشەیە بەم جۆرە کارەساتی لێئەکەوێتەوەو لەڕوی کۆمەڵایەتییەوە قبوڵکراو نییە.

هاوکاريتان جێگەی ڕێزە

نەقیب ئاژوان هۆرامی 

ئەم ڕونکردنەوەیەم لە سەر داوای باوکم  بڵاو نەکردەوە وتی کێشەکەت بۆ حل ئەکەم بەڵام وانەبو

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×