حیزبەكانی كوردستانی ئێران  "كۆمەڵێك دەنگۆی بێ بنەما" رەتدەكەنەوە
  2022-10-29       518       

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران "كۆمەڵێك دەنگۆی بێ بنەما" سەبارەت بە كۆبونەوەیان لەگەڵ لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی رەتدەكاتەوەو دەشڵیت، لە هیچ پەیوەندی و دیالۆگێك لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی خوازیاری روخانی كۆماری ئیسلامی سڵ ناكەینەوە.

ئاوێنە: ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"لەماوەی هەفتەی رابردودا لە فەزای مەجازی و لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بەشێوەیەكی نابەرپرسیارانەو بەئەنقەست كۆمەڵێك دەنگۆی بێ بنەما سەبارەت بە كۆبونەوەی بەرپرسانی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لەگەڵ لایەنە تایبەتەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بڵاوكرایەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئێمە سەرەڕای رەتكردنەوەی هەمو ئەو دەنگۆیانەو مەحكومكردنی ئەو شێوازە ناسیاسی و نائەخلاقییانە لە كەشی سیاسی كوردستاندا، رایدەگەیەنین: ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لە هیچ پەیوەندی و دیالۆگێك لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی خوازیاری روخانی كۆماری ئیسلامی سڵ ناكاتەوە."

ئەوەشی وتوە"بەپێچەوانەوە ئێمە زۆر شەفاف و رۆشن دەڵێین كە خوازیاری دیالۆگ ‌و هاودەنگی لەگەڵ هەمو ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بە ئاراستەی پێكهێنانی ئاڵتەرناتیڤێكی دیموكراتیك، سێكۆلار، خوازیاری لامەركەزی و پلۆرالیست بۆ ئێرانی داهاتوین. لەهەمانكاتدا راشكاوانە پێداگری لەسەر مافەكانی خەڵكی كوردستان‌و، هاوپشتی و یەكگرتویی كوردستان لەگەڵ باقی خەڵكی ئێران دەكەینەوە."

دەقی راگەیەندراوەكە:

ناوەندی هاوكاریی هەندێ دەنگۆی نابەرپرسیارانە رەتدەكاتەوە

خەڵكی خەباتكار، هەڵسوڕاوانی سیاسی و هاوڕێیان!

لەماوەی هەفتەی رابردودا لە فەزای مەجازی و لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بەشێوەیەكی نابەرپرسیارانەو بەئەنقەست كۆمەڵێك دەنگۆی بێ بنەما سەبارەت بە كۆبونەوەی بەرپرسانی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لەگەڵ لایەنە تایبەتەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بڵاوكرایەوە.

ئێمە سەرەڕای رەتكردنەوەی هەمو ئەو دەنگۆیانەو مەحكومكردنی ئەو شێوازە ناسیاسی و نائەخلاقییانە لە كەشی سیاسی كوردستاندا، رایدەگەیەنین: ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لە هیچ پەیوەندی و دیالۆگێك لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی خوازیاری روخانی كۆماری ئیسلامی سڵ ناكاتەوە. بەپێچەوانەوە ئێمە زۆر شەفاف و رۆشن دەڵێین كە خوازیاری دیالۆگ ‌و هاودەنگی لەگەڵ هەمو ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بە ئاراستەی پێكهێنانی ئاڵتەرناتیڤێكی دیموكراتیك، سێكۆلار، خوازیاری لامەركەزی و پلۆرالیست بۆ ئێرانی داهاتوین. لەهەمانكاتدا راشكاوانە پێداگری لەسەر مافەكانی خەڵكی كوردستان‌و، هاوپشتی و یەكگرتویی كوردستان لەگەڵ باقی خەڵكی ئێران دەكەینەوە.

هەروا كە هەموان دەزانن و لەم ماوەی رابردوشدا زۆرتر ئاشكرابو كە ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران جێگا متمانەی جەماوەری خەڵكی كوردستانی ئێرانەو لەسەرتاسەری ئێرانیشدا جێگابڕواو خاوەنی پێگەیە. بۆیە سروشتییە كە كەسان و لایەنگەلێك هەوڵ بدەن تێڕادیوی و متمانەی خەڵك بە ئێمە خەوشدار بكەن، بەڵام ئەوە تەنیا خەیاڵی خاوەو ئەو جۆرە كردارانەیان بێجگە لە زیان گەیاندن بە خۆیان و بە بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی خەڵی كوردستان هیچ سودێكی نابێت.

ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران

7ی خەزەڵوەری 1401 – 29ی ئۆكتۆبری 2022

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×