یەكەم گەشتی ئاسمانیی نێوان كەركوك و توركیا ئەنجامدەدرێت
  2022-11-03       412       

بڕیارە ئەمڕۆ یەكەم گەشتی گەشتیاری لەنێوان فڕۆكەخانەی كەركوك و توركیادا ئەنجامبدرێت و بەرپرسێكی فڕۆكەخانەكەش دەڵێت، پلان وایە ژمارەكە بگەیەندرێتە چوار گەشتی هەفتانە.

ئاوێنە: سەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی كەركوك  راگەیاند، كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكەم گەشتیی گەشتیاری لە توركیاوە بۆ فڕۆكەخانەی كەركوك ئەنجامدەدرێت.

وتیشی، “كاتژمێرێك دواتر گەشتی پێچەوانە لە كەركوكەوە بۆ توركیا ئەنجامدەدرێت”.

پێشتر گەشتی كردنەوەی هێڵی نێوان كەركوك و توركیا بە فڕۆكەیەك كە ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و بەرپرسانی حكومی و خاوەنكارانی هەڵگرتبوو ئەنجامدرا، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ یەكەم گەشتی گەشتیاریی نێوان هەردوو فڕۆكەخانەی هەردوو وڵاتەكەیە، وەك ئەوەی هەردی سەمەد ئاماژەی پێدا.

روونیشیكردەوە، هەفتانە یەك گەشتیان لەگەڵ توركیا دەبێت، پلان وایە زیادبكرێت بۆ چوار گەشتی هەفتانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×