له‌كۆنگره‌ى 14ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان جیاواز له كۆنگره‌كانى تر‌ى پارتى هه‌وڵى گۆڕانكارى له‌سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه ده‌درێت.
ئاوێنه: به‌پێى زانیاریه‌كان ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى 51 كه‌س ده‌بێت و 10 كه‌س وه‌ك یه‌ده‌گ هه‌ڵده‌بژێردرێن و له‌و رێژه‌یه پارتى هه‌وڵ ده‌دات 50% سه‌ركردایه‌تى بگۆڕێت.
هه‌ربه‌پیى ئه‌و زانیاریانه، هه‌ندێك له ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى بڕیاریانداوه خۆیان كاندید نه‌كه‌نه‌وه له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه مه‌دالیاى ڕێزلینانیان پێده‌به‌خشرێت.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان لیستێكى خسته به‌رده‌م ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى پارتى و پشتیوانى له‌ژماره‌یه‌ك كه‌س كرد بۆ سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ى كه‌یه‌كه‌مجاریانه ده‌بنه ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و زۆرینه‌یان گه‌نجن.