روسیا چەکی ئەمریکا و بەریتانیا بە ئێران دەفرۆشێت
  2022-11-09       516       


ئاژانسێکی هەواڵ ئاشکرای دەکات روسیا لە بەرامبەر وەرگرتنی فرؤکەی بێفڕۆکەوان بڕی 140 ملیۆن یۆرۆ و ژمارەیەک چەکی رۆژئاوایی رادەستی ئێران کردوە.

ئاژانسی هەواڵی (سکای نیوز)لە زاری بەرپرسێکی رۆژئاوا کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، بڵاوی کردوەتەوە؛ روسیا جگە لە پارە موشەکی دژە تانکی لە جۆری (NLAW) بەریتانی و چەکی دژە زرێپۆشی جۆری (Javelin)ی و چەکی دژە ئاسمانیی (Stinger)ی ئەمریکای رادەستی ئێران کردوە.

ئەو بەرپرسە رونی کردوەتەوە روسیا ئەو چەکانەی بە نهێنی گواستوەتەوە بۆ فڕۆکەخانەیەکی شاری تاران-ی پایتەختی ئێران.

ئاماژە بەوە کراوە ئەو کاروانە چەکە بەریتانی و ئەمریکییە پێشتر لە لایەن سوپای روسیاوە لە ئۆکرانیا دەستیان بەسەردا گیراوە و مۆسکۆ بڕیاری داوە زۆرینەی چەکەکان بۆ کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی رادەستی تاران بکات.

ئەمریکا و بەریتانیا زیاترین چەک و کەرەستەی سەربازییان رەوانەی ئۆکرانیا کردوە بۆ بەرگریی ئەو وڵاتە دژی روسیا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×