بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 14-11-2022، بنكه و بارهگاكانى حزبى دیموكرات له كۆیه بۆردومان كرایهوه و تاوەکو ئێستا زیانەکانی نەزانراون.
ئاوێنه: بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکرات لە کۆیە بۆردومان کراوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە، چەند درۆنێکیش لە نزیک بارەگەکانی کۆمەڵەش لە چیای هەڵگورد بە ئاسماندا دەسوڕێنەوە و ئەگەری بۆردومانی کردنی ئەو حزبەش هەیە.
بەرپرسێکی کۆمەڵە دهڵێت، "هەندێک جار ئێران هێرشەکانی لە ڕێگەی درۆنەوە ئەنجامدەدات، درۆنەکان لە ئێرانەوە دێن یاخود لە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراقەوە دێن."