به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ردو زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی زانكۆكان رایگه‌یاند، "ئه‌و خوێندكارانه به كه‌سوكاری خۆیان ده‌زانن و مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر یاساییان له‌گه‌ڵدا كردون و له‌ئه‌مڕۆوه‌و به‌پێی یاسا ئه‌و خوێندكارانه ئازاد ده‌كرێن و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و بۆلای كه‌سوكارو هاوڕێكانیان".
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی زانكۆی سلێمانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆكی هه‌ردو زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی و یاریه‌ده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆكان، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانییه‌وه پێشوازیكران، ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ش به‌دواداچون بو بۆ كه‌یسی ئه‌و خوێندكارانه‌ی ده‌ستگیركراون و هه‌وڵدان بو بۆ ئازادكردنیان.
له‌سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌ردو زانكۆ باسیان له‌وه‌كرد، "پێشنیاریان بۆ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كردوه كه ئه‌و خوێندكارانه‌ی ده‌ستگیركراون ئازادبكرێن، چونكه ئه‌و خوێندكارانه به‌كه‌سوكاری خۆیان ده‌زانن و هه‌رئه‌وانیش خاوه‌نی داوای ره‌وای خوێندكارانن و نایانه‌وێت له‌پرۆسه‌ی خوێندن و زانست دوابكه‌ون، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌سوپاسه‌وه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشنیاری هه‌ردو سه‌رۆكی زانكۆی په‌سه‌ندكردوه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردوه له‌ئه‌مڕۆوه به‌پێی رێكاره یاساییه‌كان ده‌ست به‌ئازادكردنی ئه‌و خوێندكارانه بكرێت".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆكیته‌كنیكی سلێمانی و پرۆفیسۆر د.كۆسار محه‌مه‌د سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی، به‌ناوی هه‌ردو زانكۆوه، سوپاسی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی‌یان كرد، كه هه‌میشه پشتیوانی داوای ره‌وای خوێندكاران بوه‌و له‌وچوارچیوه‌یه‌شدا له‌مانگی (ته‌موز/7)ی ئه‌مساڵه‌وه نوسراویان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی خوێندكاران، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ماوه‌كانی رابردوداو له‌كاتی خۆپیشاندانی خوێندكارانداو ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له‌خوێندكارانیش هه‌میشه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی هه‌ردو زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی له‌په‌یوه‌ندیدابوه‌و داوایكردوه كه پشتیوانی داوای ره‌وای خوێندكاران بن و ئاگاداری دۆخی خوێندكاران بن، هه‌روه‌ها وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی سوپاسی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی كردوه له‌پای مامه‌ڵه‌ی دروستیان له‌گه‌ڵ خوێندكارانی ده‌ستگیركراو ئازادكردنیان".
هیوا شه‌هید ئه‌حمه‌دی سناعه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاندوه، "ئه‌وانیش ئه‌و خوێندكارانه به كه‌سوكاری خۆیان ده‌زانن و مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر یاساییان له‌گه‌ڵدا كراوه و بگره له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێندكاری زانكۆ و په‌یمانگان جیاواز له‌هه‌ر به‌ندكراوێكی دیكه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه".
وتیشی، "له‌ئه‌مڕۆوه‌و به‌پێی یاسا ئه‌و خوێندكارانه ئازاد ده‌كرێن و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و بۆلای كه‌سوكارو هاوڕێكانیان"، داواشی له‌كه‌سوكاری خوێندكاران كرد هانی كوڕ‌و كچه‌كانیان بده‌ن كه گرنگی به‌خوێندنه‌كانیان بده‌ن و ئه‌وانیش وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكان داوای خوێندكاران به ڕه‌وا ده‌زانن و داواده‌كه‌ن داواكارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێبكرێت.