" لە سلێمانی زۆرترین حاڵەتی هاوسەرگیری پێشوەخت تۆمارکراوە"
  2022-11-25       783       

دستەی ئاماری هەرێم رایگەیاند، ژمارەیەكی بەرچاوی كچان پێش تەمەنی (١٥ و ١٨) ساڵیدا هاوسەرگیرییان كردوە، لەسەر ئاستی پارێزگاكانیش سلێمانی بەرزترین ڕێژەی تۆماركردووە.

ئاوێنه‌: دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە:" سێ هه‌زار و ٨١٢ كرێكار لە دامەزراوە پیشەسازییەكاندا كار دەكەن، ٤٩٩ که‌سیان به‌ رێژه‌ی ١٣٪لە ڕەگەزی مێینه‌ن، ژمارەی خاوەنكاری ژنیش ٢٦٩ که‌سن ".

باسی لەوەشکردووە:" لە کۆی دوو هه‌زار و ١٦ دامەزراوه‌ی زۆر بچوک، بچوک و مامناوەند، تەنها ٨١١یان به‌ رێژه‌ی ٤٠.٢٪ بە فەرمی تۆماركراون، هه‌زار و ٢٠٥یان به‌ رێژه‌ی ٩٥.٧٪ لە هیچ شوێنێكی فەرمی تۆمار نەكراون ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە کۆی ئەو دامەزراوانە هه‌زار و ٥٨٥ به‌ڕێژه‌ی ٩٨.٥٪ هەژماری بانکییان نییە، تەنها١.٥٪ی دامەزراوەکان هەژماری بانکییان هەیە، كە ژماره‌یان ٣١ دامەزراوه‌یە ".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×