پارێزگای هەولێر سبەینێ شەممە 26 تشرینی دووەمی کردە پشووی فەرمی بۆ ناوەندەکانی خوێندن، بەهۆی کەشوهەوا و ئەو بارانەی چەند رۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
ئاوێنه: لە راگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێردا هاتووە "پارێزگای هەولێر لەمبارەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی: لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر".
دەقی راگەیەنراوەکە:
ڕاگەیەندراوێک لە ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێرەوە: بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی هاتوچۆ ، ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە( ٢٤٧) لە ٧ ی ٦ ی ٢٠٢٢، و هۆشدارییەکانی ( وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن : بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ) ، بەڕێز پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا :
لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و پەیمانگەکانی پێنج ساڵی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەولێر ، رۆژی شەممە ٢٦ ی ١١ ی ٢٠٢٢ پشوو بێت بۆ دەوامی ئەو ناوەندانەی خوێندن. به هیوای سهلامهتی ههموولایک.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ٢٥ ی ١١ ی ٢٠٢٢