لیژنەی دارایی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەو موچە پاشەکەوتكراوەكان راپۆرتێک دەداتە ئەنجومەنی وەزیران
  2022-11-26       363       

لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕاپۆرتێکی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و موچە پاشەکەوتکراوەکان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران و چاوەڕوانی وەزیری داراییە بۆئەوەی لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکەن.

ئاوێنە: زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە میدیای رەسمی یەكێتی راگەیاند، لە لیژنەی دارایی ڕاپۆرتێکیان ئامادەکردوەو پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردوە بۆئەوەی وەزیری دارایی بێتە پەرلەمان و گفتوگۆی لەسەر بکەن.

وتیشی، ڕاپۆرتەکە لە ١٢ یاداشتی پەرلەمانتاران پێکھاتوەو چەند تەوەرێک لە خۆدەگرێت کە گرنگترینیان بابەتی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و موچە پاشەکەوتکراوەکانە.

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ڕاپۆرتەکەدا داوایان کردوە حکومەت چارەسەرێک بۆ موچە پاشەکەوتکراوەکان بدۆزێتەوە و بەو پێیەی کە ھاوڵاتیانیش قەرزاری حکومەتن، بەشێک لە موچە پاشەکەوتکراوەکانیان بخرێتە بری قەرزەکانیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×